کوردستانی

بڕیارێکی نوێ لە وەزارەتی داراییەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیارێکی نوێ لە وەزارەتی داراییەوە
مەودا میدیا-

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارێكی تایبەت بە هەمواری مووچە و ئەژماری خزمەتی بەشێك لە مووچەخۆران دەردەكات.

بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی دارایی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كە ڕۆژی 19ی 6ی 2023 دەرچووە و تایبەتە بە ئەژماركردنی راژەی هەندێك لە مووچەخۆران کە تیادا ئاماژە بەوەکراوە "سەرجەم ئەو خانەنشینانەی بەپێی یاسای چاكسازی مووچەیان هەموار دەكرێتەوە، خزمەتی بواری (شارستانی، پێشمەرگایەتی، هێزەكانی ناوخۆ، ئاوارەیی، كەرتی تایبەت)یان ئەگەر هەبوو، بۆیان ئەژمار دەكرێت".

ئەوەشخرابووەڕوو "ئەو فەرمانبەرانەی خانەنشینكراون و لەكاتی هەبوون بۆ سەلماندنی ئەو بەڵگانەی كە پێویستە بۆ ئەژماركردنی راژەكانیان، لەلایەن وەزارەتەكانیانەوە بەرز دەكرێتەوە بۆ لیژنەی هەژماری راژە لە ئەنجوومەنی وەزیران بۆ هەژماركردنی راژەكانیان، ئەویش تەنها بۆ مەبەستی خانەنشینی دەبێت".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan