کوردستانی

کار بۆ کاراکردنەوەی یاسای سندوقی خانەنشینی رۆژنامەنووسانی کوردستان دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


کار بۆ کاراکردنەوەی  یاسای سندوقی خانەنشینی رۆژنامەنووسانی کوردستان دەکرێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئەمڕۆ پێنجشەممە 6ی تەموزی 2023 رێکخراوی ئاران بۆ پەرەپێدانی کولتوور و مەدەنی و لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان لە شاری سلێمانی سیمینارێکیان رێکخست تایبەت بە کاراکردنەوەی یاسای سندوقی خانەنشینی رۆژنامەنووسانی کوردستان.

هەژار بابان، سەرۆکی رێکخراوی ئاران بۆ پەرەپێدانی کولتوور و مەدەنی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەم چالاکییە لەلایەن رێکخراوی ئارانەوە بە پشتیوانی سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی و بە هاوکاری سەندیکان رۆژنامەنووسان ئەنجامدرا، ئامانج لێی کاراکردنەوەی  یاسای سندوقی خانەنشینی رۆژنامەنووسانی کوردستانە یاسای ژمارە 13ی ساڵی 2001 کە لە ساڵی 2014وە لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە راگیراوە کە کارێکی نایاساییە".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئێمە وەک رێکخراوی ئاران هەوڵدەدەین ئەم یاسایە کارابکەینەوە، چونکە پەیوەندیی بە ئایندەی رۆژنامەنووسانەوە هەیە، لەبەرئەوەی رۆژنامەنووسیش دوای 25 ساڵ خزمەت و کاتێک تەمەنی گەیشتە 63 ساڵ مافی خانەنشینبوونی هەیە بەپێی ئەو یاسایە، لەئێستادا ئەو مافە لە رۆژنامەنووسان وەرگیراوەتەوە".

سەرۆکی رێکخراوی ئاران وتی "لەم سیمینارەی ئەمڕۆدا نوێنەری لایەنە پەیوەندیدارەکانمان بانگهێشتکرابوون و گفتوگۆ لەسەر بابەتەکە کرا، هەروەها هەوڵدەدەین لە هەنگاوەکانی داهاتوودا لەگەڵ لایەنەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا دانووستان بکەین، بۆ ئەوەی یاسای سندوقی خانەنشینی رۆژنامەنووسان بخاتەوە کار و ئەو بڕە پارەی کە رۆژنامەنووسی پێ خانەنشین دەکرێت لە یاساکەدا بڕەکەی زیادبکرێت".

س،ر

Qaiwan
Qaiwan