کوردستانی
دەستبەسەر سەدان ماتۆڕسکیلی نایاسایدا گیرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گەرمیان لەسەر داوای هاوڵاتییان هەڵمەتێکی دەستبەسەرداگرتنی ماتۆڕسکیلی بێ سەرەتایان دەستپێکرد.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گەرمیان رایگەیاند "لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی هێزەکانی ئاسایشی گەرمیان لەپێناو چەسپاندنی یاسا و فەراهەمکردنی ئاسایش و ئارامی، لەماوەی رابردوودا لەسەر سکاڵای هاوڵاتییان و بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش لە سەنتەری قەزای کەلار، لە چەند هەڵمەتێکدا دەستیانگرت بەسەر(سەدان) ماتۆڕسکیلی نایاسایی، سەرجەمیان بێ سەرەتابوون و هیچ مەرجێکی سەلامەتیان تێدانەبووە، ببوونە هۆکاری نانەوەی پشێوی و نائارامی و دروستکردنی رووداوەکانی هاتوچۆ".
ئاماژە بەوەکراوە "هەڵمەتەکانی دەستبەسەرداگرتنی ئەو ماتۆڕسکیلانەی کە دەبنەهۆی بێزارکردنی هاوڵاتییان، لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە بەردەوام دەبێت و سەرجەم سەرپێچیکاران رووبەڕوی یاسا دەکرێنەوە".
س.ر
بیروڕا


