کوردستانی

دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپیی ماڵان دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپیی ماڵان دەکرێت
مەودا میدیا-

کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی کەرکوک رایدەگەیەنێت بۆ مانگەکانی تەموز و ئاب دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی دەکرێت.

لە راگەیەندراوێکدا کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی كەركوك رایگەیاند "دەستکراوە بە دابەشکردنی پشكی خێزانەكان لە بەرهەمی نەوتی سپی لە پارێزگای كەركوك و قەزا و ناحیەکان".

ئاماژە بەوەکراوە "دابەشكردنی نەوت بەپێی كارتی نەوتی ژمارە (1)ی ساڵی نوێ‌ دەبێت و بۆ هەر خێزانێك بڕی (100) لیتری بۆ مانگی تەموز و ئاب (7 و 8ی 2023) پێ‌ دەدرێت ئەوەش وەك ئامادەكارییەك بۆ وەرزی زستانی داهاتوو".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan