کوردستانی
هاتوچۆی بارهەڵگر قەدەغەدەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی ئیدارەی سۆران لە راگەیەندراوێکدا ئاگاداری شوفێرانی بارهەڵگر دەکەنەوە کە لە رۆژانی هەینیدا بە هەموو شێوەیەک هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر بە هەموو جۆرێکییەوە لە رێگەی چۆمان تا سپیلک قەدەغەیە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، قەدەغەی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە کاتژمێر 4:00ی ئێوارە تاوەکو کاتژمێر 12:00ی شەو دیاریکراوە، ئامانجیش لەو بڕیارە دروستنەبوونی جەنجاڵییە لە ناوچە گەشتیاریەکان، بە تایبەتی لە ناوچەی گەلی عەلی بەگ و سپیلک.
هاتوچۆی ئیدارەی سۆران ئەوەشی خستووەتەڕوو، داوا لە شوفێرانی بارهەلگر دەکەن، پابەندی رێنمایەکان بن و هاوکاربن بۆ سەلامەتی هەموو لایەک.
س.ر
س.ر
بیروڕا


