کوردستانی
پۆلیس ژنێکی جادووگەری دەستگیركرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ئاشکرایکرد لە لایەن مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە ژنێك دەستگیركرا كە كاری جادوو و فێڵی دەكرد .
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ئاشکرایکرد لە لایەن مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە ژنێك دەستگیركرا كە كاری جادوو و فێڵی دەكرد .
لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانی هاتووە "پاش چاودێریكردنی ژنێك لە لایەن مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە كە گومان دەكرا كاری جادوو و نوشتە بكات، هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی لە لێكۆڵینەوەكانیان بەردەوامبوون و سەرەنجام دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا تۆمەتبار دەستگیربكرێت و لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر ژمارەیەك بەڵگە و نووسراوو و كەرەستەی جادووكردن كە تۆمەتبار نوشتە و جادووی كردووە و پارەی لە هاوڵاتییان وەرگرتووە".
ئاماژە بەوەشکراوە "لەئێستادا تۆمەتبار (و،ر،أ ) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 456 لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراوە لێكۆڵینەوە بەردەوامە".
س.ر
ئاماژە بەوەشکراوە "لەئێستادا تۆمەتبار (و،ر،أ ) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 456 لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراوە لێكۆڵینەوە بەردەوامە".
س.ر
بیروڕا


