کوردستانی
پلەکانی گەرما دادبەزن و خۆڵبارین دەبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
شارەزایەکی کەشوهەوا رایدەگەیەنێت لە سبەینێوە پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی کاتی روو لە دابەزین دەکات، ئاماژە بەوەشدەکات خێرایی با چالاک دەبێت و خۆڵبارین روودەدات.
پشتیوان ئیبراهیم، شارەزا لە کەشوهەوا بە مەودا میدیای راگەیاند "بەهۆی ئەو بارستە هەوا کە دادەبەزێتە سەر ناوچەکانمان لە رۆژی شەممە 8/7/2023 بەدواوە پلەکانی گەرما لە 2°+ پلە بۆ 4°+ پلە دەست بە نزمبوونەوە دەکات بۆ ماوەیەکی کاتی".
ئاماژەی بەوەشکرد "بای باشووری رۆژئاوا دەست بە چالاکی دەکات لە کاتەکانی دوانیوەڕۆ بۆ ئیوارە بەدواوە کە خێرایی لە 25 کلم بۆ 40 کلم دەبێت لە کاتژمێرێکدا و بەپێی کات و شوێن گۆڕانکاری روودەدات و لەو ماوەدا ئەگەری خۆڵبارینی لاواز بۆ مامناوەند هەیە بەپێی ناوچەکان بەهۆی خێرایی و چالاکبوونی بای باشووری رۆژئاوا".
س.ر

بیروڕا