کوردستانی

لەبارەی پێشینەکانەوە هەواڵێکی خۆش دەدرێت بە هاوڵاتییان

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەبارەی پێشینەکانەوە هەواڵێکی خۆش دەدرێت بە هاوڵاتییان
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری گشتیی بانكە پسپۆرییەكانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت ئەو كێشانەی لە نێوان هەرێم و بەغدا هەیە چارەسەربكرێن پێدانی پێشینەكان بە هاوڵاتییان دەستپێدەكاتەوە.

شیرین حسێن، بەڕێوەبەری گشتیی بانكە پسپۆرییەكان لە هەرێمی کوردستان لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند "كێشەكانی هەرێم و بەغدا چارەسەر بكرێن و پشكی هەرێم لە بەغداوە رەوانە بكرێت پێدانی پێشینەكانی خانووبەرە و هاوسەرگیری بە هاوڵاتییان دەستپێدەكاتەوە".

هەر لەو دیدارەدا ئاماژەی بەوەکرد "تائێستا كەمتر لە نیوەی ئەو پارەیە گەڕێندراوەتەوە كە وەكو پێشینە پێشتر دراوەتە هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan