کوردستانی

لە مانگی رابردوودا زیاتر لە 19 هەزار منداڵ لە نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی چارەسەرکراون

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە مانگی رابردوودا زیاتر لە 19 هەزار منداڵ لە نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی چارەسەرکراون
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت لە مانگێكدا 19.242 منداڵ لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد رەشید تایبەت بە منداڵان چارەسەركراون.

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتیی گشتتی تەندروستیت سلێمانی بێت، لە ماوەی مانگی رابردوو لە رێكەوتی (1 بۆ 2023/6/30) لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵانی فێركاری لە شاری سلێمانی 19.242 منداڵی نەخۆش لە هەردوو بەشی دەوامی بەیانیان و بەشی راوێژكاری نەخۆشخانەكە بینراون و سەرجەمیان چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە، 3.452 منداڵ داخڵكراون.

هەر بەپێی ئامارەكە، لە مانگی رابردوودا لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵانی فێركاری 205 منداڵ لە بەشی نەبەكام داخڵ كراون و 287 منداڵ لە بەشی بەدخۆراكی و 313 منداڵ لەبەشی تیشك و دەمار و 256 منداڵ لەبەشی راهێنانەوەی چارەسەری خۆراك بینراون، هەروەها 668 حاڵەتی هەناسەتووندی تۆماركراوە.

مانگی رابردوو لە نەخۆشخانەی منداڵانی فێركاری 21.400 پشكنینی تاقیگەیی جۆراوجۆر و 237 پشكنینی گەشەی هۆرمۆن و 524 سۆنەر و 78 ئیكۆ ئەنجام دراوە و 599 تیشك گیراوە.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan