کوردستانی

دەزگای ئاسایشی هەرێم تیرۆریستێکی داواکراوی دەستگیرکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەزگای ئاسایشی هەرێم تیرۆریستێکی داواکراوی دەستگیرکرد
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی ئۆپەراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم تیرۆریستێکی داعش لەنزیک قەزای چەمچەماڵی سەر بە پارێزگای سلێمانی دەستگیرکرد.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی ئۆپەراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "دوای بەدەستگەیشتنی زانیاریی هەواڵگری لەلایەن دەزگای دژەتیرۆری حکومەتی عیراقی، لەسەر داواکراوێک بە مادەی چواری تیرۆر کە داواکراوە لە دادگاکانی عیراق و بەمەبەستی خۆحەشاردان رووی لە هەرێمی کوردستان کردووە".

ئاماژە بەوەکراوە "لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئۆپەراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایش، دەستبەجێ دەستیانکرد بە کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر شوێنی داواکراو، لە ئۆپەراسیۆنێکی پلان بۆ داڕێژراوی سەرکەوتوو لە 7ی تەموزی 2023 لە سنووری قەزای چەمچەماڵ بە هاوکاری هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی، توانرا تیرۆریست (ث، ح، ع) دەستگیربکەن و رادەستی یاسای بکەن".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan