کوردستانی

وەزارەتی پەروەردە: ئی-خێزان بەكاربێنن

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی پەروەردە: ئی-خێزان بەكاربێنن
مەودا میدیا-

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان داوا لە دایكان و باوكان دەكات "لەپێناو پەروەردەیەکی دروستی منداڵەكانیان سوود لە پلاتفۆرمی ئی - خێزان وەربگرن".
 
لە بڵاوكراوەیەكدا وەزارەتی پەرورەدەی هەرێمی كوردستان بە دایكان و باوكان رادەگەیەنێت، پلاتفۆرمی ئی-خێزان بۆ دایک و باوک و قوتابیان و خوێندکاران گرنگیی تایبەتی هەیە و هانیان دەدات بەكاریبهێنن.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بە شێوازی ڤیدیۆ، نامیلکە و پۆستەر لە پلاتفۆرمی ئی - خێزان ژمارەیەكی زۆر بابەتی گرنگ و بەپێز بەردەستن کە وەزارەتی پەروەردە ئامانجییەتی پەروەردەی منداڵان لە خێزان و کایە کۆمەڵایەتییەکانی دیکە هاوئاهەنگ بە پەروەردەی قوتابخانە بکات، بۆیە رۆڵی بەخێوکاری قوتابیان و بەئاگاییان لەو بابەتانە گرنگن بۆ پەروەردەکردنێکی دروست.

بۆ چوونە ناو پلاتفۆرمەكە كرتە لەم نووسینە بكە
ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan