کوردستانی

كەشناسی: پلەكانی گەرما دادەبەزن و تۆزێكی سووك روودەكاتە ناوچەكانی هەرێم

مەودا میدیا - سلێمانی |


كەشناسی: پلەكانی گەرما دادەبەزن و تۆزێكی سووك روودەكاتە ناوچەكانی هەرێم
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسیی هەرێمی كوردستان كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی راگەیاند و بەپێی زانیارییەكان "پلەكانی گەرما بەراورد بە چەند رۆژی پێشوو دادەبەزن".

بەپێی بڵاوكراوەی كەشناسیی هەرێم ئەمڕۆ شەممە 8ی تەمموزی 2023  ئاسمان بە گشتیی ساماڵ دەبێت و بەهۆی چالاکبوونی خێرایی با ئەگەری بەرزبوونەوەى تۆزێکى سووک  هەیە.

پێشبینی پلەكانی گەرما بۆ ئەمڕۆ شەممە نزمدەبێتەوە بە 3 بۆ 4 پلەی سیلیزی بەراود بە تۆمارکراوەكانی دوێنێ، خێرایى با مامناوەنددەبێت لەنێوان 15 بۆ 25  کیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا و هەندێکجار چالاکدەبێت بۆ سەرووی 30 کیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا.

هاوكات تایبەت بە كەشی پێشبینیكراوی سبەی یەكشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک و پلەكانی گەرما و خێرایی با هاوشێوەی تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ دەبن.

بەپێی داتا و ژمارەكان، پلەكانی گەرما لە سەرجەم پارێزگاكانی هەرێم بەراورد بە پلەكانی گەرمای چەند رۆژی رابردوو، زیاتر دادەبەزن و تێكڕۆا لەنێوان 40 بۆ 43 پلەی سیلیزیدا دەبن.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو لەلایەن كەشناسیی هەرێمەوە بە پلەی سیلیزی؛

هەولێر : 41 
سلێمانی : 40
دهۆک : 40
کەرکوک : 43
هەڵەبجە : 41
زاخۆ : 41
سۆران : 40
گەرمیان : 46

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan