کوردستانی
هاتووچۆی هەولێر روونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەبارەت بە دیمەنی چەند فسفۆڕێكی تواوە لە هەندێك لە شەقامەكانی هەولێر و بڵاوكردنەوەی وێنەكانیان، بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر روونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە.
لە روونكردنەوەكەدا ئەمڕۆ شەممە 8ی تەمووزی 2023 هاتووچۆی هەولێر دەڵێت "چەند ڕۆژێکە لە سایت و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان وێنەی چەند فسفۆرێک بڵاودەکرێتەوە کە شکاون و لێکدانەوەی وای بۆ کراوە گوایە لەبەر گەرما بووە و ئەندازەی هاتووچۆی هەولێر بە لایەنی کەمتەرخەم نیشاندراوە".
هاتووچۆی هەولێر لە چەند خاڵێكدا روونكردنەوە لەبارەی ئەو بابەتەوە دەدات و ئاماژە بەوەدەكات،بۆهەمووانی رووندەکەنەوە؛
1- ئەو فسفۆرانەی وێنەیان بڵاوکراوەتەوە پێش شوقەکانی نەورۆزە و پێچی داخڵبوون بۆ شەقامی 120 مەترییە، لەلایەن ئەندازەی هاتووچۆ دانەنراون بەڵکو لەلایەن ئەوکۆمپانیایە دانراوە کە خاوەنی شوقەکانە و بێ هەماهەنگیی و ئاگاداریی ئەندازەی هاتووچۆ بووە بوە.
2- ئەوفسفۆرانە لەبەر گەرما تێکنەشکاون، چونکە بەر لە هاتنی وەرزی گەرما تێکچوون، بەڵکو لەبەر خراپیی کوالێتییەکەیانە کە ئێمە لێی بەرپرس نین.
3- ئەو فسفۆرانەی لەلایەن ئەندازەی هاتووچۆ دادەنرێن بەرگەی پلەی گەرمی (70پلە هەتا 20) دەگرن و ئەگەر شوفێران بەمەبەست بەسەریان نەکەون هەتا نزیک 3 ساڵ بەرگەدەگرن و ناشکێن.
4 - داوا لەهاوڵاتییان و کۆمپانیاکان دەکەین لەخۆیانەوە بێ هەماهەنگیی لە هیچ شوێنێک فسفۆر دانەنێن، دەتوانن ئەوکارە بکەن بەهەماهەنگی لەگەڵ ئەندازەی هاتووچۆ، ئەوکات پێیان دەوترێت کە چ تایبەتمەندییەك رێگەپێدراوە بە دانانی.
ئەوەش لەكاتێكدایە ئەمڕۆ لە هەندێك ماڵپەڕ و تۆڕی هەواڵیی لە هەرێمی كوردستان وێنەی چەند فسفۆڕێك دانرابوون كە وا دەردەكەوتن بەهۆی گەرماوە توابێتنەوە و ئاماژە بەوەكرابوو وێنەكان تایبەتە بە شەقامەكانی هەولێر.
ژ.ع

بیروڕا