کوردستانی

مووچەی توێژێك دابەشدەكرێت و مەرجێكیشی لەگەڵدایە

مەودا میدیا - سلێمانی |


مووچەی توێژێك دابەشدەكرێت و مەرجێكیشی لەگەڵدایە
مەودا میدیا-

پاش ئەوەی هەفتەی رابردوو لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە بانكەكان ئاگاداركرانەوە بە ئامادەكردنی مووچەی مانگی شەشی لیوا هاوبەشەكان، بڕیارە سبەینێ مووچەكە دابەشبكرێت.

ئەمڕۆ شەممە 8ی تەمموزی 2023، بەشێك لە بانكە حكومییەكان رایانگەیاند، مووچەی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ بۆ لیوا هاوبەشەكانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە ئامادەیە و سبەینێ یەكشەممە دابەشدەكرێت.

هاوكات سەرچاوەیەكی هەواڵ لە یەكێك لە بانكە حكومییەكان بە مەودا میدیای راگەیاند، مەرجە مووچەخۆر خودی خۆی سەردانی بانكەكان بكات بەمەبەستی وەرگرتنی مووچەكەی و ناكرێت كەسێك لەبری مووچەخۆر مووچەكە وەربگرێـت.

سەرەتا بڕیاربوو رۆژی پێنجشەممە 6ی تەمموزی 2023 مووچەی لیوا هاوبەشەكان دابەشبكرێت، بەڵام دواتر بڕیاردرا یەكشەممە دەستبكرێت بە دابەشكردنی مووچەی مانگی حوزەیران.

لەلایەكی دیكەوە، هەتا ئێستا هیچ لایەنێكی پەیوەندیدار سەبارەت بە مووچەی توێژە جیاەوازەكانی دیكە هیچ زانیارییەكی رانەگەیاندووە لەكاتێكدا حكومەتی هەرێم جەختدەكاتەوە، مووچەی مووچەخۆران پەیوەندیی بە ناوەندەوە هەیە.

ژ.ع

Qaiwan
Qaiwan