گێتی
سوید: چاودەخشێنینەوە بە یاسای رێگەدان بە سووتاندنی قورئان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
حكومەتی سوید دەڵێت " چاودەخشێنینەوە بەو یاسایەی رێگەدەدات بە سووتاندنی قورئان لە وڵاتەكەدا"، بیانووی وەزیری دادی ئەو وڵاتەش كاردانەوەی "تێرۆریستییە" كە گوماندەكەن رووبدات.
لەمیانی لێدوانێكی رۆژنامەوانییدا گۆننار سترۆمەر، وەزیری داد لە سوید رایگەیاند "چاودەخشێننەوە بە یاسای رێگەدان بە سووتاندنی قورئان لە وڵاتەكەدا چونكە ئەو كارە بووەتە هۆی ئەوەی هەوڵدان بۆ كاری تێرۆریستی لە وڵاتەكەدا زیادبكات".
ئاماژەی بەوەشكردووە، لە سوید چەند كەسێك دەستگیركراون كە گومانیان لێیان هەبووە هەوڵی ئەنجامدانی كاری تێرۆیستیی بدەن و پێیانوایە ئەوە لە كاردانەوەی كردەی سووتاندنی قورئان بووە كە لەماوەی رابردوو لە ستۆكهۆڵم ئەنجامدرا.
وتیشی، لە ئەڵمانیا چەند كەسێكی دیكە دەستگیركراون كە گومانیان لێیان هەبووە هەمان كار ئەنجامبدەن دژ بە سوید و وەك كاردانەوەیەك بۆ رووداوی سووتاندنی قورئان ویستوویانە ئەو كارە بكەن.
بەپێی وتەكانی وەزیری داد لە سوید، ئەو زنجیرە كردانەی كە لەمدواییەدا لە وڵاتەكەی دژ بە قورئان ئەنجامدراون كاریگەریی لەسەر ئاسایشی سوید هەبووە و دۆخێكی نەخوازراوی دروستكردووە.
لە بەشێكی دیكەی وتەكانیدا روونیشیكردەوە، لەئێستادا تاوتوێدەكەن بزانن ئایا پێویستە یاسای وڵاتەكە چیدی رێگەبدات بە پۆلیس رێگریی بكەن لە سووتاندنی قورئان یاخود نا.
ئەوەش لەكاتێكدایە بەهۆی ئەوەی لە یەكەم رۆژی جەژنی قورباندا هاوڵاتییەكی سویدی بەنەژاد عیراقی لە سوید قورئانی سووتاند، ژمارەیەكی زۆر لە وڵاتان لەسەر ئاستی باڵا سەركۆنەی ئەو كردەیەیان كرد و هەڵوێستی جددیان وەرگرتووە.
ژ.ع