کوردستانی
کەسێک بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
کەمێک پێش ئێستا لە یەکێک لە گوندەکانی قەزای سەیدسادقی سەر بە پارێزگای سلێمانی کەسێک لەکاتی پاککردنەوەی چەک فیشەکی بەردەکەوێت و گیانلەدەستدەدات.
رەزا محەمەد، قایمقامی قەزای سەیدسادق بە مەودا میدیای راگەیاند "لە گوندی گردەنازێی سەر بە قەزای سەیدسادق کەسێک لەکاتی پاککردنەوەی چەکەکەیدا فیشەکی بەرکەوتووە و گیانی لەدەستداوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو کەسە تەمەنی 34 ساڵە و پیشەی پێشمەرگەیە، هێزەکانی پۆلیس بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر چوونەتە شوێنی رووداوەکە".
س.ر

بیروڕا