کوردستانی

دەستبەسەر کۆگایەکی هەڵگرتنی خۆراک لە شوێنی بەخێوکردنی ئاژەڵدا گیرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەستبەسەر کۆگایەکی هەڵگرتنی خۆراک لە شوێنی بەخێوکردنی ئاژەڵدا گیرا
مەودا میدیا-

دوای بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە و دەستکەوتنی زانیاری هێزەکانی ئاسایشی شارەزوور توانیان رێگری بکەن لە ساغکردنەوەی بڕێکی زۆر لە خۆراکی ماوەبەسەرچوو.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی شارەزوور رایگەیاند "لە درێژەی کاروچالاکییەکانی هێزەکانی ئاسایش بە مەبەستی سەلامەتی هاوڵاتییان و ئاسایشی ئابووری و رێگریکردن لەو خۆراکانەی کە زیان بە تەندروستیی هاوڵاتییان دەگەیەنێت، لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش لە 6ی تەموزی 2023 توانرا زیاتر لە (سێ) تۆن خۆراک، پێکهاتبوو لە (برنج، ڕۆن، شەکر، دۆشاو) کە بەشێوەیەکی نەشیاو لە شوێنی بەخێوکردنی ئاژەڵ (گەوڕ)دا عەمبارکرابوون دەستیبەسەردا بگیرێت، تۆمەتبارێک بەناوی (م، ف، ص) دەستگیربکرێت کە بەنیازی ساغکردنەوەی بووە لە بازاڕدا".

ئاماژە بەوەکراوە "لەئێستادا تۆمەتبار بە مادەی 240 لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەی بەردەوامە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan