کوردستانی
لــە شــەش مانگی ئەمساڵدا لە سلێمانی زیاتر لە 10 هەزار و 500 منداڵ لەدایکبوون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی 2023 لە سلێمانی 10 هەزار و 711 منداڵ لە دایکبوون، ئاماژە بەوەشدەکات زۆرترین منداڵ لە نەخؤشخانە حکومییەکان لەدایکبوون.
بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی ئاماری شەش مانگی ئەمساڵی نەخۆشخانەکانی لەدایکبوونی منداڵی خستەڕوو بەپێی ئامارەکە بێت، لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی 2023 لە سلێمانی 10 هەزار و 711 منداڵ لە دایکبوون.
هەر بەپێی ئامارەکان لەدایکبوونی منداڵان لە نەخۆشخانە حکومییەکانی تەندروستیی سلێمانی شەش هەزار و 664 بووە کە دەکاتە رێژەی لە %62، لەدایکبوونی منداڵ لە نەخۆشخانە ئەھلییەکان چوار هەزار و 47 منداڵ بوون کە دەکاتە لە %38.
س.ر

بیروڕا