کوردستانی

هــەردوو مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هــەردوو مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە
مەودا میدیا-

شاندێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بڕیارە سبەینێ سەردانی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بکات.

بڕیارە سبەینێ یەکشەممە 9ی تەموزی 2023 کاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆ شاندێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بکات و لە پیرمام کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی نێوان هەردوو مەکتەبی سیاسی ئەنجامبدرێت.

بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا بێت، کۆبوونەوەکەی سبەینێ درێژە پێدەری کۆبوونەوەکانی پێشووتر دەبێت و باس لە کێشەکانی نێوان هەردوولا دەکرێت.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan