کوردستانی
ئاسایشی هەولێر تەقەکەرێکی دەستگیرکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی تەقەکەرێکی راگەیاند کە بە چەکی بێ مۆڵەت تەقەی کردوو لە ناوشاری هەولێردا و و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویکردووەتەوە.
لە راگەیەندراوێکدا ئاسایشی هەولێر رایگەیاند "دوای وەرگرتنی رەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر لەلایەن هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر تۆمەتبار(م , ح, ع ) دەستگرکرا بەتۆمەتی هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت و تەقەکردن لەناو شاری هەولێر و بڵاوکردنەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، رێکاری یاسای بەرانبەر گیراوەتەبەر و دەدرێت بە دادگا".
داوادەکەن لە دانیشتووانی شاری هەولێر و دەوروبەری خۆیان بەدووربگرن لە هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت و تەقەکردن، چونکە لەلایەن هێزەکانیانەوە دەستگیردەکرێت لە هەر پۆست و پلەیەکدابێت".
س،ر

بیروڕا