کوردستانی

وردەکاریی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی یەکێتی و پارتی

مەودا میدیا - سلێمانی |


وردەکاریی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی یەکێتی و پارتی
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە 9ی تەموزی 2023 کاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆ هەردوو شاندی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لە پیرمام کۆببنەوە و گفتوگۆ لەسەر چەند باسێکی گرنگ بکەن.
 
سالار لالە سەرحەد، لێپرسراوی بۆردی پەیوەندییە کوردستانییەکانی یەکێتی و ئەندامی وەفدی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ پارتی بە مەودا میدیای راگەیاند "کۆبوونەوە باڵاکەی یەکێتی و پارتی لە پیرمام درێژەپێدەری کۆبوونەوەکانی رابردووی نێوان هەردوولایە و بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانە".
 
ئاماژەی بەوەشکرد "پرسی هەڵبژاردن و بارودۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و پەیوەندیەکانی هەرێم و بەغدا تەوەری کۆبوونەوەکە دەبێت".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan