کوردستانی

لەسەر رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە کەسێک درا بە دادگا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەسەر رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە کەسێک درا بە دادگا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیس و ژینگەی سلێمانی ئاشکرایکرد هاوڵاتییەک بەتۆمەتی ئاگرکەوتنەوە لە سنووری گوندی مێرگەپان دراوەتە دادگا.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیس و ژینگەی سلێمانی رایگەیاند "لە سنووری گوندی مێرگەپان ئاگرێک کەوتەوە دەستبەجێ مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستانی مێرگەپان گەیشتنە شوێنی ئاگرەکە و دەستیانکرد بە کوژاندنەوەی ئاگرەکە پاشان بە هاوکاری پۆلیسی ئاگرکوژێنەوەی سورداش و خەڵکی سنووری مێرگەپان  توانیان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن".

ئاماژە بەوەکراوە "بەهۆی ئاگرەکەوە نزیکەی 50 دۆنم زەوی لە پوش و پاوان و 150 داری سروشتیش لە جۆری‌ بەڕوو‌ و قەزوان هەڵپڕوکاون‌ و‌‌ بەشێکیشیان سووتاون، هەروەها هاوڵاتییەکیش بەتۆمەتی ئاگرکەوتنەوەکە دراوەتە دادگا".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan