کوردستانی
بڕیارێکى گرنگ بۆ هاوبەشانى کارەبا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەرێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی ئاگاداری هاوبەشان و دانیشتووانی ناوشاری سلێمانی دەکاتەوە کە پێوەری زیرەکی تایبەت بە هاوبەشانی کارەبای دابینکراوە.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند "ئاگاداری هاوبەشان و دانیشتووانی ناوشاری سلێمانی دەکەینەوە لەئێستادا بەڕێوەبەرایەتییەکانى دابەشکردنى كارهبای ناوشارى سلێمانى، پێوەری زیرەکی تایبەت بە هاوبەشانی کارەبای دابینکردووە".
ئاماژە بەوەکراوە "هەر هاوڵاتییەک لەکاتی مامەڵەی وەرگرتنی پێوەر بۆ خانووەکەی یان وەرگرتنی پێوەر بۆ نهۆمی دووەم پێویست ناکات لە دەرەوە پێوەر بکڕێت، چونکە لە بەڕێوەبەرایەتیی کارەبا هەیە و هەر ئەوەش رێگەپێدراوە".
و تەنها پێوەری رێگەپێدراو لەئێستادا ئهو پێوەری زیرەکەیه كه لهوێنهكهدایه.

بیروڕا