کوردستانی

نرخی مریشک لە بازاڕەکاندا دابەزی

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی مریشک لە بازاڕەکاندا دابەزی
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ماوەی چەند رۆژێک دەبێت نرخی مریشک لە بازاڕەکاندا رووی لە دابەزین کردووە و بە جۆرێک خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکان پێیان وایە لەو نرخەدا زیانیان پێدەگەیەنێت.

مریشک فرۆشێک لە شاری سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "نرخی کیلۆیەک مریشیک بۆ دوو هەزار 250 دینار دابەزیوە، ئەم دابەزینەش زیانی بۆ ئێمە هەیە".

هەروەها نرخی مریشک لە شاری هەولێر دوو هەزار و 300 دینارە و لە شاری دهۆکیش نرخی کیلۆیەک مریشک دوو هەزار دینارە و لە هەڵەبجەش دوو هەزار و 500 دینارە.

بەپێی ئەو نرخانە بێت، نرخی مریشک لە پارێزگای دهۆک هەرزانترە لە هەموو پارێزگاکانی دیکەی هەرێمی کوردستان، هەروەها خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکانیش ئەم نرخانە بە زیان دەزانن، چونکە نرخی عەلەف و جوجک گرانە.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan