کوردستانی
تۆمەتبارێک بە تۆمەتی ئەشکەنجەدانی ژنێک و منداڵەکانی دەستگیرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە ئەشكەنجەی ژنێكی دابوو و لەگەڵ منداڵەكانی دەستبەسەری كردبوون.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند "دوای ئەوەی زانیاریی گەیشتە دەست مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی لەبارەی تۆمەتبارێكەوە كە ئەشكەنجەی ژنێكی داوەو لەگەڵ سێ منداڵەكەی لەماڵەكەی خۆیدا دەستبەسەری كردوون، بڕیاری دادوەر وەرگیراو سەرەنجام توانرا تۆمەتبارەكە بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت و ئەو ژن و سێ منداڵەش ئازادبكرێن".
ئاماژە بەوەکراوە "لەئێستادا تۆمەتبار (س،ر،س لەدایكبووی 1992) بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 405/31 لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە".
س،ر

بیروڕا