کوردستانی

بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەکێتی لە ئەمڕۆ بەدواوە بە بێدەنگی نامێنێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەکێتی لە ئەمڕۆ بەدواوە بە بێدەنگی نامێنێتەوە
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ یەکشەممە 9ی تەموزی 2023 هەردوو مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لە پیرمام کۆبوونەوە.

دوای کۆتایی هاتنی کۆبوونەوەکە بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "یەکێتی لە ئەمڕۆ بەدواوە بە بێدەنگی نامێنێتەوە و هەرچی رووبدات وەک خۆی وەڵام دەدرێتەوە، چونکە یەکێتی مێژووە و خوێنی شەهید و هێزە و بە پتەوی دەمێنێتەوە".

سەرۆکی یەکێتی ئاماژەی بەوەدا "کۆبوونەوەکەمان باشبووە و هەوڵدەدەین لەگەڵ پارتی رێکبکەوین".

هەروەها فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتیی کوردستان وتی "کۆبوونەوەکەمان ئەرێنی بوو، رێککەوتین بەمنزیکانی کۆبوونەوەی سێیەم ئەنجام بدەین".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan