کوردستانی
بڕیارێکی نوێ و گرنگ لە وەزارەتی داراییەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت کڕین و گۆڕینی ئۆتۆمبێل بۆ وەزارەت و فەرمانگە حکومییەکان راگیراوە بەهۆی بارودۆخی دارایی هەرێمەوە.
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، نووسراوێک لە وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بۆ سەرجەم وەزارەتی و فەرمانگەکان نێردراوە و لە نووسراوەکەدا هاتووە "بەهۆی زۆریی داواکاریی کڕین و گۆڕینی ئۆتۆمبێل و بارودۆخی دارایی حکومەتی هەرێم، لەمەودوا هیچ داواکارییەکی لەو شێوەیە بەرز مەکەنەوە".
هەر لە نووسراوەکەدا باس لەوەشکراوە "خەرجیی کڕینی ئۆتۆمبێل و گۆڕینی راگیراوە و بۆ هیچ شوێن و دامودەزگایەک ئەو کارە ئەنجام نادرێت".
ئەمەش لەکاتێکدایە، تەنها لە هەرێمی کوردستاندا نزیکەی 18 هەزار ئۆتۆمبێلی حکومی بوونی هەیە .
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


