کوردستانی

لە دهۆک کچ و کوڕێک تەقە لە شوقەیەک دەکەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە دهۆک کچ و کوڕێک تەقە لە شوقەیەک دەکەن
مەودا میدیا - 
 
پۆلیسی دهۆک رایدەگەیەنێت کچ و کوڕێک لەناو شاری دهۆک هەستاون بە تەقەکردن لە شوقەیەک و لە ئێستادا سەرقاڵی لێکۆڵینەوەین لە رووداوەکە.
 
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، تاوەکو ئێستا دیار نییە کە بەهۆی تەقەکردنەکەوە زیانی گیانی هەبێت یاخود نا، بەڵام بەپێی گومانەکان دەردەکەوێت کە ئەو شوێنە مادەی هۆشبەری لێ بفرۆشرێت.
 
هەر بەپێی زانیارییەکان، لەئێستادا ئەو کوڕ و کچە هەڵهاتوون و گەڕان بەدوایاندا بەردەوامە، رووداوی تەقەکردنەکەش نزیکەی 45 خولەکی خایاندووە.

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan