کوردستانی
گەورەترین بازرگانی مادەی هۆشبەر لەم پارێزگایەی هەرێم دەستگیرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دهۆک رایدەگەیەنێت گەورەترین بازرگانی مادەی هۆشبەرمان لە سنوورەکە دەستگیرکردووە و هەوڵەکانمان بەردەوامن بۆ دۆزینەوەی سێ بازرگانی دیکە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 9ی تەموزی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دهۆک رایگەیاند "پێشتر فەرمانی دەستگیرکردن بۆ چوار کەس دەرچووبوو کە کاریان بازرگانیکردن بوو بە مادەی هۆشبەرەوە لە پارێزگای دهۆک و زاخۆ".
باسی لەوەشکردووە "تاوەکو ئێستا یەکێک لەو چوار تۆمەتبارە دەستگیرکراوە کە گەورەترین بازرگانی مادەی هۆشبەرە لە سنوورەکە".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "بە هاوکاریی ئاسایش ناوخۆ، هەوڵەکانمان بەردەوامن بۆ دەستگیرکردنی سێ تۆمەتبارەکەی دیکە و بە زووترین کات هەموویان رادەستی یاسا دەکرێن".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


