کوردستانی
وەزارەتی پلاندانانی عێراق نەخشەی پارێزگای هەڵەبجەی پەسەندكرد
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا -
وەزارەتی پلاندانانی عیراق رایدەگەیەنێت نەخشەی کۆتایی سنووری کارگێڕیی قەزا و ناحییەکانی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە پەسەندکراوە و ئەم پەسەندکردنەش لەچوارچێوەی تەواوکردنی رێکارەکانی بە پارێزگابوونی هەڵەبجەیە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 9ی تەموزی 2023 وەزارەتی پلاندانانی عیراق رایگەیاند " رایدەگەیەنێت نەخشەی کۆتایی سنووری کارگێڕیی قەزا و ناحییەکانی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە پەسەندکراوە و ئەم پەسەندکردنەش لەچوارچێوەی تەواوکردنی رێکارەکانی بە پارێزگابوونی هەڵەبجەیە ".
باسی لەوەشکردووە "پارێزگای هەڵەبجە پێکدێت لە یەک قەزا و چوار ناحیە، سەنتەری شاری هەڵەبجە ژمارە 16ی دراوەتێ لە چوارچێوەی یەکە کارگێڕییەکانی کۆمای عیراق ".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا



