کوردستانی
لە کۆیە سێ ئەندامی یەک خێزان لە ئاوی زێی بچووکدا خنکان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
بەڕێوەبەری تەندروستیی کۆیە رایدەگەیەنێت دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ئاوی زێی بچووکدا سێ ئەندامی یەک خێزان بەک بەدوای یەک خنکاون کە تاوەکو ئێستا تەرمەکانیان نەدۆزراونەتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 9ی تەموزی 2023 شیروان جەلال، بەڕێوەبەری تەندروستیی کۆیە بە مەودا میدیای رایگەیاند "باوکێک و دوو کچی لەکاتی مەلەکردندا لە ئاوی زێی بچووک و لە ناحیەی سێگردکان لە سنووری قەزای کۆیە خنکاون".
باسی لەوەشکردووە "لەو شوێنەی ئەو سێ هاوڵاتییە خنکاون غەسالەی چەو و لمی لێیە و شوێنەکە وەک گۆم وایە، تاوەکو ئێستا تەرمی هیچ کام لە خنکاوەکان نەدۆزراوەتەوە و هۆکاری خنکانەکەشیان دیارنییە".
تاریق حەیدەری، قایمقامی کۆیە ئەوەی خستووەتەڕوو "تیمەکانی بەرگری شارستانی لە ئێستادا سەرقاڵی دۆزینەوەی تەرمەکانیانن لەنێو ئاوی زێی بچووکدا و لێکۆڵینەوەکانیش لە رووداوەکە دەستیپێکردووە".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


