کوردستانی
30 کەس لەم شارەوانییە دادەمەزرێن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
سەرۆکی شارەوانیی هەڵەبجە رایدەگەیەنێت 30 کەس لەسەر میلاکی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەڵەبجە بەشێوەی گرێبەست دادەمەزرێن.
ئەمڕۆ یەکشەممە 9ی تەموزی 2023 ئەندازیار سەلام بیلال، سەرۆکی شارەوانیی هەڵەبجە رایگەیاند "بە فەرمیی رەزامەندیمان وەرگرتووە بۆ دامەزراندنی 30 کەس لەسەر میلاکی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەڵەبجە بەشێوەی گرێبەست".
باسی لەوەشکردووە "ئەم بڕیارە سەرەڕای ئەوەیە کە بەگوێرەی نووسراوی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران - سەرۆکایەتیی دیوان ژمارە 534 لە 2023/1/16 بڕگەی یەکەم دامەزراندن راگیراوە تا ئەو کاتەی لە چوارچێوەی یاسای بوجەی ساڵانە لەلایەن ئەنجومەنی گشتیی ڕاژەوە رێکدەخرێت".
سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە جەختیشی کردووەتەوە "سوپاسی هەموو کەسانە دەکەم کە رۆڵیان هەبووە لەم پرۆسەیەدا و پیرۆزبایی لە یەک بە یەکی ئەو 30 هاوڵاتییە دەکەم کە دادەمەزرێن".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


