کوردستانی

لە دوو رووداوی هاتوچۆدا پێنج کەس بوونە قوربانی

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە دوو رووداوی هاتوچۆدا پێنج کەس بوونە قوربانی
مەودا میدیا - 
 
هاتوچۆی گەرمیان رایدەگەیەنێت لە دوو رووداوی هاتوچۆدا پێنج کەس بوونەتە قوربانی و یەکێکیشیان منداڵە، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکان دەستیپێکردووە.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 9ی تەموزی 2023 هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند "دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ رووداوێکی هاتوچۆ لەناو شاری کەلار روویدا لە نزیک قەڵای شێروانە، ئۆتۆمبێلێکی جۆری جێب چیرۆکی  کە بە ئاراستەی گردەگۆزینە رۆیشتووە، کۆنترۆڵی لەدەستداوە و خۆی کێشاوە بە ستونێکی رووناکی و شۆفێر و سەرنشینێکی ناو ئۆتۆمبێلەکە برینداربوون".
 
لەبارەی رووداوی دووەمیشەوە باسی لەوەکردووە "دوو ماتۆڕسکیل بەیەکیاندا کێشاوە کە لە خانەقینەوە بەئاراستەی گوندی ساڵەح ئاغا هاتوون، بەهۆی رووداوەکەوە سێ کەس برینداربوون کە یەکێکیان منداڵێکی حەوت ساڵانە".
 
ئەوەشی خستووەتەڕوو "سەرجەم بریندارەکان بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پێویست گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار و لێکۆڵینەوە لەلایەن تیمی هاتوچۆوە سەبارەت بە رووداوەکان بەردەوامە".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan