کوردستانی

زیاتر لە 1500 تووشبووی نوێی شێرپەنجە لە سلێمانی تۆمارکراون

مەودا میدیا - سلێمانی |


زیاتر لە 1500 تووشبووی نوێی شێرپەنجە لە سلێمانی تۆمارکراون
مەودا میدیا - 
 
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستی سلێمانی رایدەگەیەنێت تەنها لە شەش مانگی ئەمساڵدا هەزار و 508 حاڵەتی نوێ بە شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی هیوا تۆمارکراون.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 9ی تەموزی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند "شەش مانگی رابردوو تەنها لە نەخۆشخانی هیوای تایبەت بە شێرپەنجە هەزار و 508 حاڵەتی نوێ تۆمارکراوە ".
 
باسی لەوەشکردووە "ئەم ڕێژەیەی نەخۆشیی شێرپەنجە کە تۆمارکراوە لە بەرواری 1/1 تاوەکو 6/30 ئەمساڵە و نەخۆشییەکانی دیکەی خوێنیش جگە لە شێرپەنجە، 841 چارەخوازی نوێ لەم شەش مانگەی رابردوودا  تۆمارکراوە ".
 
ئەمانەش حاڵەتەکانی شێرپەنجەن کە لە نەخۆشخانەی هیوا تۆمارکراون: 

شێرپەنجەی مەمک                238       بەڕێژەی  15.76% 

شێرپەنجەی کۆڵۆن و رێکە     153       بەڕێژەی    10.15%

شێرپەنجەی سیەکان             97          بەڕێژەی    6.43% 

 شێرپەنجەی لیمفۆما           93          بەڕێژەی  6.17.% 

 شێرپەنجەی میزو میزەڕۆ    91         ٖبەڕێژەی    6.3% 

 شێرپەنجەی پڕۆستات        85         بەڕێژەی    5.64%  

 شێرپەنجەی  لۆکیمیا         63          بەڕێژەی    4.18% 

شێرپەنجەی مێشک            62           بەڕێژەی    4.11%

 شێرپەنجەی گەدە             55           بەڕێژەی     3.65% 

 شێرپەنجەکانی دیکە         571        بەڕێژەی     37.86% 


ر.ع
Qaiwan
Qaiwan