کوردستانی

دوکانێکی مریشک فرۆش بەهۆی فێڵکردنەوە داخرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوکانێکی مریشک فرۆش بەهۆی فێڵکردنەوە داخرا
مەودا میدیا - 
 
قایمقامییەتی قەزای دوکان رایدەگەیەنێت دوای بەدواداچوونێکی ورد توانیمان دوکانێکی مریشک فرۆشتن دابخەین بەوهۆیەی کە فێڵی لە هاوڵاتییان کردبوو لە ئامێری کێشانی مریشکەکاندا.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 9ی تەموزی 2023 قایمقامییەتی قەزای دوکان رایگەیاند "لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەتمان توانیویانە دوای بەدواداچوون و چاودێرییەکی ورد دوکاندارێک دەستگیربکەن کە پیشەی مریشک فرۆشتن بووە بەهۆی فێڵکردنییەوە لە خەڵکی لەکاتی کێشانی مریشکەکانیدا".
 
باسی لەوەشکردووە "دوکاندارەکە لە گەڕەکی چەوە سپی بووە و پارەی زیادەی لە هاوڵاتییان وەرگرتووە لە کاتی کێشانی مریشکەکاندا، گەر مریشکێک سێ کیلۆ بووبێت، دوکاندارەکە بە چوار کیلۆ خەمڵاندوویەتی و بەم شێوەیە پارەکەی وەرگرتووە".
 
ئەوەشی خستووەتەڕوو "جگە لەم کارەی، سەرپێچی رێنماییە تەندروستییەکانیشی کردووە و بەم هۆیەوە قایمقامی دوکان بڕیاریدا بە سزادان و داخستنی دوکانەکەی داوە".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan