کوردستانی
ئەیوب بارزانی: هەرێمی کوردستان هەڵدەوەشێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا نیدیا-
سیاسەتمەدار و نووسەرێکی کورد رایدەگەیەنێت هەرێمی کوردستان هەڵدەوەشێتەوە، ئاماژە بەوەشدەکات بە وتار باس لە ئازادی رادەربڕین دەکرێت، بەڵام بە کردار وانییە.
ئەیوب بارزانی، سیاسەتمەدار و نووسەری کورد بەدەنگی ئەمەریکای راگەیاندووە "ئەم ئەزموونە هەر لەسەرەتاوە بە هەڵە هاتووە، لەوانە بابەتی پەنجا بە پەنجا و تەزویرات لە هەڵبژاردن، دوو ئیدارەیی و دوو هێزی پێشمەرگەو ئەمنی، دوو سەر ( هەردوو سەرکردەی سیاسی بارزانی و تاڵەبانی)، کە لەگەڵ ئەو پەندەدا یەک دەگرێتەوە دوو سەر لە یەک مەنجەڵدا ناکوڵێت، بۆیە لەئێستادا هەرێم بە قۆناغی هەڵوەشانێکی هێواش هێواشدا تێدەپەڕێت".
ئاماژەی بەوەی کردووە "هۆکارە دەرەکییەکان لەسەرەتادا پۆزەتیف بوو دەیانەویست هەرێم لە ڕووی ئابوورییەوە گەشە بکات و ئارام بێت، بەڵام لەئێستادا کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بێ هیوابوون لە چاکسازی سەرکردەکان، گەشتنە ئەو راستییەی سەرکردایەتیی سیاسی وەک ئاغا و میراتگر هەرێم بەڕێوەدەبەن، گەشتنە ئەو باوەڕەی کە ئەمانە ناگۆڕێن بۆیە وردە وردە ساردبوونەوە".

سەبارەت بە ئازادی رادەربڕین و کاری راگەیاندن ئەیوب بارزانی پێی وایە، ئازادی سنووردارکراوە و مەودای ئازادی بەرتەسک کراوەتەوە و دەڵێت "بە وتار باس لە ئازادی رادەربڕین دەکرێت، بەڵام بە کردار وانییە، وایان لە ڕۆژنامەنووسانی خۆیان کرد کە ببنە سێبەری دەسەڵات و خزمەتی خۆیان بکەن".
دەشڵێت "بە رەهایی باوەرم وایە کە گۆڕانکاری لەڕێگەی هەڵبژاردنەوەوە ناکرێت لە هەرێم، چونکە بە ڕەهایی ڕێز لە ئەنجامی هەڵبژاردن ناگیرێت، هەر لە جەوهەردا باوەڕیان بە هەڵبژاردن و گۆڕانکاری نییە، رێگە نادەن بە رای ئازادی خەڵک، خەڵک لەلای ئەوان مێگەلە و دەبێت گوێڕایەڵ بێت".
س،ر
بیروڕا