تەندروستی

جۆرێكی نوێی "مۆز" بەرهەمدەهێندرێت، ژیانی ملیۆنان كەس لە مەرگ دەپارێزێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


جۆرێكی نوێی "مۆز" بەرهەمدەهێندرێت، ژیانی ملیۆنان كەس لە مەرگ دەپارێزێت
مەودا میدیا-

تیمێکی نێودەوڵەتیی لە زانایان جۆرە مۆزێكی دەستکاریکراوی بۆماوەیییان دروستکردووە کە بە شێوەیەکی بەرچاو مادەی خۆراکیی زیاتری تێدایە، بەتایبەتی ڤیتامین ئەی و ئەوەش دەبێتە هۆی رزگاركردنی ژیانی ملیۆنان كەس لە جیهان.

کەمیی ڤیتامین ئەی سەدان ساڵە بووەتە هۆی مەرگی دانیشتوانی وڵاتانی هەژار لە ئەفریقا و باشووری رۆژهەڵاتی ئاسیا، بەهۆی ئەوەی كەمیی ڤیتامینەكە رێگری لە گەشەی منداڵان دەکات و دەبێتەهۆی نابینابوون و بەرگرییان بەرامبەر نەخۆشییە کوشندەکانی وەک سکچوون و سورێژەبە ئاستێكی بەرچاو لاوازدەکات.

بەپێی مەزەندەی رێکخراوی تەندروستیی جیهانیی 190 ملیۆن منداڵی تەمەن پێش قوتابخانە لە سەرانسەری جیهان بەدەست کەمیی ڤیتامین ئەی دەناڵێنن و بەدخۆراکیی تەنها لە ئەفریقا رێژەی 6%ی مردنی منداڵان پێکدەهێنێت. 

بەهۆی بەرهەمهێنانی ئەو میوەیە بە شێوازێكی نوێ، لەوانەیە لە داهاتوویەکی زۆر نزیکدا چارەسەرێکی هەرزان و بەردەوام بۆ بەدخۆراکیی و کەمیی ڤیتامین A بەردەستبێت و ببێتەهۆی رزگاركردنی گیانی ئەو كەسانەی بەهۆیەوە دەناڵێنن.

نەیشناڵ جیۆگرافی لەوبارەیەوە بڵاویكردەوە، "سوپەربەنانا" كە بەرهەمە نوێیەكەیە ئامادەیە بۆ چاندن، بەڵام زانایان هێشتا چاوەڕێی رەزامەندیی حکومەتی خۆجێیی دەکەن. 

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن