کوردستانی
ئەو سەوزانەی بە ئاوی زێراب ئاودەدرێن لەناودەبرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
قایمقامییەتی قەزای رانیە رایدەگەیەنێت سەرجەم ئەو باخی سەوزانەی بە ئاوی زێراب ئاودەدرێن لەناودەبرێن و رێکاری یاساییان بەرانبەر دەگیرێتەبەر.
ئەمڕۆ دووشەممە 10ی تەموزی 2023 قایمقامییەتی قەزای رانیە رایگەیاند "لیژنە هاوبەشەکانمان لە قەزای رانیە توانیویانە بە هاوبەشی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی راپەڕین دەستبکەن بە کێڵانەوە و لەناوبردنی ئەو کێڵگانەی کە سەوزەکانیان بە ئاوی قورس (زێراب) ئاودەدەن".
باسی لەوەشکردووە "ئاودانی سەوزەی ناو کێڵگەکان بەم جۆرە ئاوە پێچەوانەی رێنماییە تەندروستییەکانە و پەیوەندییەکی راستەوخۆی هەیە بە تەندروستیی هاوڵاتییانەوە".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "ئەم پرۆسەی لەناوبردنی کێڵگانە بەردەوامدەبێت و هەر خاوەن زەوییەکیش بەم شێوازە ئاوی سەوزەکانی بدات، رێکاری یاسایی بەرانبەر دەگیرێتەبەر".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


