کوردستانی

لەبارەی یاسای نەوت و غازەوە وەفدێکی هەرێم دەچێتە بەغدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەبارەی یاسای نەوت و غازەوە وەفدێکی هەرێم دەچێتە بەغدا
مەودا میدیا -
 
وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر یاسای نەوت و غاز، هەفتەی داهاتوو وەفدێکی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات.
 
کەمال محەمەد، وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "لەنێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان لیژنەیەکی هاوبەش پێکهێندراوە و مەبەست لێی تاوتوێکردنی یاسای نەوت و غازە".
 
باسی لەوەشکردووە "لەنێوان ئەندامانی ئەو لیژنەیەی کە پێکهاتووە، کەسانی پسپۆڕ و شارەزای تێدایە کە توانیویانە کاری باش لەسەر یاسای نەوت و غاز بکەن".
 
جەختیشی کردووەتەوە "نزیکەی %70ی کارەکانی یاسای نەوت و غاز پێدەچێت لە ئەنجومەنی نوێنەران کۆتاییان هاتبێت".
 
ر.ع
Qaiwan
Qaiwan