کوردستانی

ژمارەیەک حاجی ئەمشەو دەگەڕێنەوە هەرێم

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژمارەیەک حاجی ئەمشەو دەگەڕێنەوە هەرێم
مەودا میدیا -
 
بەڕێوەبەری حەج و عومرەی هەرێم رایدەگەیەنێت دوو کاروانی دیکەی حاجییان ئەمشەو لەڕێگەی ئاسمانییەوە دەگەڕێنەوە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی کە ژمارەیان 334 حاجییە.
 
ئەمڕۆ دووشەممە 10ی تەموزی 2023 نیاز نەقسبەندی، بەڕێوەبەری حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "ئەمڕۆ دوو کاروانی حاجییان لەڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانییەوە دەگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان کە ژمارەیان 334 حاجییە".
 
باسی لەوەشکردووە "کاتژمێر 7:50 خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ کاروانێکی حاجییان کە ژمارەیان 192 حاجییە لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانییەوە دەگەنەوە هەرێمی کوردستان".
 
ئەوەشی خستووەتەڕوو "کاروانی دووەمیش کاتژمێر 9:50 خولەکی شەو بەهەمان شێوە دەگاتەوە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی کە ژمارەیان 142 حاجییە".
 
بەڕێوەبەری حەج و عومرەی هەرێم وتوشیەتی "کۆتا کاروانی حاجییان رۆژی 14ی ئەم مانگە بە چەند قۆناغێک دەگەڕێنەوە شارەکانی خۆیان".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan