کوردستانی
لە ئاوی زێی گەورەدا منداڵێک خنکا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
بەرگریی شارستانیی هەولێر رایدەگەیەنێت ئێوارەی ئەمڕۆ لەناو ئاوی زێی گەورەدا منداڵێکی تەمەن 12 ساڵ خنکاوە و توانراوە لەلایەن تیمی ژێرئاویی بنکەی خەباتەوە تەرمەکەی بدۆزرێتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 10ی تەموزی 2023 بەرگریی شارستانیی هەولێر رایگەیاند "ئەم ئێوارەیە و لە سنووری قەزای خەبات لە ئاوی زێی گەورە منداڵێکی تەمەن 12 ساڵان بەناوی یوسف جاسم محەمەد کەوتووەتە نێو ئاوەکەوە و خنکاوە".
باسی لەوەشکردووە "تیمەکانی ژێرئاویی بنکەی خەبات توانیویانە دوای ماوەیەک لە خنکانی منداڵەکە تەرمەکەی بدۆزنەوە و دواتر رەوانەی پزیشکی دادوەری بکەن".
ئەمەش لەکاتێکدایە، دوێنێ یەکشەممە 9ی حوزەیرانی 2023 لە رووداوێکی هاوشێوەدا و لە زێی بچووک سێ کەسی دیکە کە باوکێک و دوو کچی بوون بە مەبەستی مەلەکردن چووبوونە نێو ئاوەکەوە و یەک بەدوای یەکدا خنکان.
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


