کوردستانی

بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن دەکرێت
مەودا میدیا - رۆژ عەدنان
 
نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ رایدەگەیەنێت گەر وەڵامی داواکارییەکانمان نەدرێتەوە و نەکرێینە هەمیشەیی بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن دەکەین.
 
کارۆخ عەبدوڵڵا، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ بە مەودا میدیای راگەیاند "بڕیاری وەزاریی ئەمجارەی وەزارەتی پەروەردە جیاوازە لە ساڵانی رابردوو و تەنها لە کاتێکدا وانەبێژ دادەنێن کە حاڵەتی زۆر پێویست بێت".
 
باسی لەوەشکرد "ئەم دانانی وانەبێژەش بە فەرمانی وەزیر دەبێت کاتێک بەڕێوەبەری پەروەردە نوسراو بەرزدەکاتەوە و دواتر دەچێتە وەزارەتی پەروەردە، گەر بەم شێوەیە نەبێت ئەوا لەم حاڵەتەدا هیچ وانەبێژێکی نوێ دانانرێت".
 
ئەوەشی خستەڕوو "رێنمایی بۆ وانەبێژان وەک ساڵی رابردووە و وانەبێژان لەشوێنی خۆیان دادەنرێنەوە تا ئەوکاتەی چارەنووسی مامۆستایانی وانەبێژ یەکلایی دەکرێتەوە".
 
نوێنەری گشتیی وانەبێژان وتیشی "پەیوەندیم بە وەزیری پەروەردەوە کردووە و ئەو پێی راگەیاندووم کە دەبێت فەرمانی وەزاریی بوونی هەبێت و ئەم فەرمانە کار لە دامەزراندنی وانەبێژان ناکات".
 
کارۆخ عەبدوڵڵا جەختیشی کردەوە "ئەگەر وەڵامی داواکارییەکانمان نەدرێتەوە بۆ دامەزراندن و بە هەمیشەییکردنمان ئەوکات بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن دەکەین".
 
ئەمەش لەکاتێکدایە، ژمارەی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان نزیکەی 36 هەزار مامۆستایە و مووچەی مانگانەیان لەنێوان 250 بۆ 400 هەزار دیناردایە.
Qaiwan
Qaiwan