کوردستانی
تەرمی کچێکی تەمەن 16 ساڵان دۆزرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
بەرگریی شارستانیی کۆیە رایدەگەیەنێت دوای سێ رۆژ لە خنکانیان، تەرمی یەکێک لەو کچانە دۆزرایەوە کە لەگەڵ خوشکەکەی و باپیری رۆژی یەکشەممەی رابردوو لە ئاوی زێی بچووکدا خنکان.
ئەمڕۆ سێشەممە 11ی تەموزی 2023 بەرگریی شارستانیی کۆیە رایگەیاند "تیمەکانمان توانیویانە کەمێک پێش ئێستا تەرمی یەکێک لەو سێ کەسە بدۆزنەوە کە رۆژی یەکشەممەی رابردوو بەرواری 9ی تەموز کەوتنە نێو ئاوی زێی بچووکەوە و هەرسێکیان خنکان".
باسی لەوەشکردووە "ئەو تەرمەی دۆزراوەتەوە هی کچێکی تەمەن 16 ساڵانە بەناوی شایستە مامەدین عومەر و ئەمە دووەم تەرمە و پێشتر تەرمی باپیری دۆزرایەوە".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "تاوەکو ئێستا سێیەم تەرم نەدۆزراوەتەوە کە هی خوشکەکەی دیکەیانە و گەڕان بەدوایدا بەردەوامە".
ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەو خێزانە بۆ گەشت و سەیران روویان لەو شوێنە کردبوو و دواتر ئەم دوو کچە چوونەتە نێو ئاوەکەوە و بۆ رزگارکردنیان باپیریان چووەتە نێو ئاوەکەوە.
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


