کوردستانی

کەشناسی: پلەکانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەشناسی: پلەکانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە
مەودا میدیا -
 
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی هەرێم بڵاودەکاتەوە.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 11ی تەموزی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی رایگەیاند "کەشوهەوای ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە هەدێک شوێنیش پەڵەهەور بوونی دەبێت، پلەکانی گەرما لە تۆمارکراوەکانی رۆژی پێشتر نزیکدەبێتەوە، بەڵام لە ناوچەکانی باکووری هەرێم یەک پلە نزمتر دەبێتەوە".
 
باسی لەوەشکردووە "سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی چوارشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما وەک ئەمڕۆ نامێننەوە و یەک تاوەکو دوو پلە بەرزتر دەبێتەوە".
 
هەر لەبارەی کەشوهەوای رۆژی چوارشەممەوە دەشڵێت "خێرایی با لەنێوان 10 بۆ 15 کیلۆمەتردا دەبێت لە کاتژمێرێکدا ".
 
بەرزترین پلەکانی گەرما لە هەرێم بەم شێوەیە دەبێت: 
 
هەولێر : 41 پلە
 
سلێمانی : 39 پلە

دهۆک : 39 پلە

کەرکوک : 44 پلە

هەڵەبجە : 41 پلە

زاخۆ : 41 پلە

سۆران :37 پلە

گەرمیان : 45 پلە

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan