کوردستانی

لە سلێمانی بەبڕی زیاتر لە 140 ملیۆن دینار پرۆژەیەکی کارەبا جێبەجێ دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە سلێمانی بەبڕی زیاتر لە 140 ملیۆن دینار پرۆژەیەکی کارەبا جێبەجێ دەکرێت
مەودا میدیا - 
 
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت لە چوارچێوەی پرۆژەکانیان و بە سەرپەرشتیکردنی بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی بە بڕی زیاتر لە 144 ملیۆن دینار پرۆژەیەکی کارەبا لە ناوشاری سلێمانی جێبەجێ دەکەن.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 11ی تەموزی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند "بەسەرپەرشتیی بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی و لەسەر بودجەی داهاتی %8ی کارەبا، بە بڕی زیاتر لە 144 ملیۆن دینار پرۆژەیەکی کارەبا جێبەجێ دەکەن".
 
باسی لەوەشکردووە "پرۆژەکە بریتییە لە گەیاندنی کارەبا بۆ چەند ماڵێک لە گوندی کانی بەردینەی هەواری شار و دانانی محاویلەی یارمەتیدەر بۆ محاویلەی ژمارە 15 لە فیدەری 273، هەروەها دانانی محاویلەی یارمەتیدەر لە گەڕەکی تاڤگە".
 
کارەبای سلێمانی جەختیشیکردووەتەوە "کۆی گشتیی پارەی پڕۆژەکە بریتییە لە 144.353.000 ملیۆن دینار و پرۆژەکەش لەلایەن کۆمپانیای ژیکاڵەوە جێبەجێ دەکرێت لەماوەی 75 رۆژدا".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan