کوردستانی
بەتۆمەتی کردنەوەی ئاگر هاوڵاتییەک دەستگیرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت هاوڵاتییەک دەستگیرکراوە بەتۆمەتی کردنەوەی ئاگر لە گوندی ئاڵیاوای قەزای پێنجوێن.
ئەمڕۆ سێشەممە 11ی تەموزی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند "ئاگرێکی گەورە لە گوندی ئاڵیاوای قەزای پێنجوێن کەوتەوە و بەهۆیەوە هاوڵاتییەک دەستگیرکراوە بە تۆمەتی کردنەوەی ئاگرەکە".
باسی لەوەشکردووە "کارمەندانی بەشی پۆلیسی دارستانی پێنجوێن توانیویانە بەخێرایی بگەنە شوێنی رووداوەکە و بەهاوکاریی رێکخراوی ملەکەوە و ئاگرکوژێنەرەوەی پێنجوێن ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن".
پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی جەختیشی کردووەتەوە "ئەو کەسەی بە تۆمەتی کردنەوەی ئاگرەکە دەستگیرکراوە رێکاری یاسایی بەنبەر دەگیرێتەبەر".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


