کوردستانی
پۆلیسی سلێمانی: دزێکی ئۆتۆمبێلمان دەستگیرکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت دوای وەرگرتنی سکاڵای هاوڵاتییەک کە ئۆتۆمبێلەکەی دزرابوو، هێزەکانی پۆلیس توانییان ئەو تۆمەتبارە بدۆزنەوە و دەستگیری بکەن کە ئۆتۆمبێلەکەی دزیبوو، هەروەها دەستیشیان گرتووە بەسەر ئۆتۆمبێلە دزراوەکەدا.
ئەمڕۆ سێشەممە 11ی تەموزی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند "لەسەر سکاڵای هاوڵاتییەک مەفرەزەکانی نەهێشتنی تاوانی دزینی ئۆتۆمبێل توانییان تۆمەتبارێک دەستگیربکەن و دەستیشبگرن بەسەر ئۆتۆمبێلە دزراوەکەی هاوڵاتییەکەدا".
باسی لەوەشکردووە "دوای لێکۆڵینەوە و وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، تۆمەتبار (ر، ج، ا)ی لەدایکبووی ساڵی 1980 کە بەڕەگەز عەرەبە توانرا دەستگیربکرێت بەپێی مادەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "دوای تەواوکردنی رێکارە یاساییەکان، ئۆتۆمبێلە دزراوەکە رادەستی خاوەنەکەی دەکرێتەوە".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


