کوردستانی
منداڵێک بەهۆی سکچوون و رشانەوەوە گیانی لەدەستداوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - رۆژ عەدنان
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی رایدەگەیەنێت لەم چەند رۆژەی رابردوودا نەخۆشیی سکچوون و رشانەوە بەڕێژەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و رۆژانە نزیکەی 80 منداڵ لە نەخۆشخانەکەمان ناونووس دەکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە 11ی تەموزی 2023 پشدەر عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە رێژەی نەخۆشیی سکچوون و رشانەوە لای منداڵان زیادی کردووە".
باسی لەوەشکرد "رۆژانە نزیکەی 70 بۆ 80 منداڵ لە نەخۆشخانەی منداڵان ناونووس دەکرێن و چارەسەری پێویستیان پێشکەش دەکرێت".
ئەوەشی خستەڕوو "حاڵەتی زۆر قورس رووی تێکردووین و بەهاوکاریی دکتۆرەکان توانراوە چارەسەر بکرێت لە ماوەیەکی کەمدا و بگەڕێتەوە بۆ ماڵەوە".
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵان جەختیشی کردەوە "لەنێو هەموو حاڵەتەکانیشدا تەنها یەک حاڵەتی مردن روویداوە ئەویش بەهۆی درەنگ گەیاندنییەوە بووە بۆ نەخۆشخانە لەلاین دایک و باوکی منداڵەکەوە".
بیروڕا


