کوردستانی

بەڕێوەبەرایەتییەكی نوێ لە ئیدارەی گەرمیان دەكرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەڕێوەبەرایەتییەكی نوێ لە ئیدارەی گەرمیان دەكرێتەوە
مەودا میدیا-

بە فەرمانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی كوردستان، بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازیی گەوران لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان دەکرێتەوە.

حكومەتی هەرێم ئەمڕۆ سێشەممە 11ی تەمموزی 2023 لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لە چوارچێوەی خزمەتکردنی پاڕێزگاکانی هەرێمی کوردستان و لەبەر بەرژەوەندیی کاروباری دانیشتوانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان بەڕێوەبەرایەتییەكی نوێ لەو ئیدارەیە دەكرێتەوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندیی گشتیی و بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بەڕێوەبەرایەتی چاکسازیی گەوران لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان سەر بە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دەکرێتەوە.

ئەوەش هاتووە، فەرمانەكە لە رۆژی دەرچوونییەوە کە دەکاتە 11ـی تەمموزی 2023 جێبەجێدەکرێت.

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan