کوردستانی

دەستبەسەر دوو كۆگای كەلوپەلی ماوەبەسەرچوو گیرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەستبەسەر دوو كۆگای كەلوپەلی ماوەبەسەرچوو گیرا
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر رایدەگەیەنێت، توانیویانە دەستبگرن بەسەر دوو كۆگای كەلوپەل كە ماوەی كەرەستەكانیان بەسەرچووە.

لە راگەیەندراوەكەیدا ئاسایشی هەولێر ئەمڕۆ سێشەممە 11ی تەمموزی 2023 بڵاویكردووەتەوە، لەلایەن تیمەكانیان لە بەرێوەبەرایەتیی ئاسایش توانیویانە دەستبگرن بەسەر دوو کۆگای کەلوپەلی ماوەبەسەرچوودا و یەكەم كۆگا لە گەڕەکی 109ی گوڵان بووە و تێیدا دەستبەسەر 38 فەردە خەنەی ماوەبەسەرچوودا گیراوە.
 
ئاماژە بەوەشكراوە، كۆگای دووەم لە ناحیەی کەسنەزان بووە تایبەەت بە بۆیاخ لە جۆری براندێکی بەناوبانگ 109 جلیکان بۆیاخ  و 297 کارتۆن بۆیاخی ماوەبەسەرچوو دەستیبەسەرداگیراوە.

ئەوەش هاتووە، بەپێی رێنماییەکان رێکاری یاسایی بەرامبەر خاوەنی هەردوو كۆگاكە گیراوەتەبەر و كەلوپەلە ماوەبەسەرچووەكانیش لەناوبراون.

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan